ده‌قی فتواكه به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله والصلاة علی رسول الله محمد و علی آله وصحبه ومن والاه.
ته‌وه‌ر: دیاریكردنی ڕێژه‌ی زه‌كاتی سه‌رفیتره و فیدیه‌ی ڕۆژوو
به‌شی زانایان و خوێندكارانی ئایینی شوڕای ڕۆژاوا، دیاریكردنی سه‌رفیتره و ڕێژه‌ی فیدیه‌ی ڕۆژوویان تاوتوێ كرد.
له‌و دانیشتنه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل ڕاو و بۆچوونی زانایانی ئیسلامی و به‌تایبه‌ت پێشه‌وا شافعی و زانایانی فیقهی شافعی خرایه به‌رباس و تاوتوێ كرا.
به‌شی زانایانی شوڕای ڕۆژاوا، وێڕای ڕێزگرتن له ڕای جیاوازیی زانایانی هێژای ناوچه، بۆچوونی فیقهی خۆی سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ڕێژه‌ی سه‌رفیتره و فیدیه‌ی ڕۆژوو به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕاگه‌یاند:
١- فه‌رمووده‌ی پێشه‌وا شافعی كه ده‌فه‌رموێت: «أیّ قوت کان الأغلب علی رجل أدّی منه زکاة الفطر» هه‌ر كه‌س پێویسته سه‌رفیتره‌ی له ژه‌مه‌نانێكی كه زیاتر له‌سه‌ر سفره‌یه‌تی، بیدات. (الام، جڵدی١، به‌شی ٢/٧٢) «ولا أحب إذا اقتات رجل حنطة أن يخرج غيرها وأحب لو اقتات شعيرا أن يخرج حنطة لانها أفضل» پێم خۆش نییه كه‌سێك كه له گه‌نم كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ، شتێكی تر بدات، به‌ڵام پێم خۆشه كه‌سێك كه له جۆ كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ، گه‌نم بدات، چونكه گه‌نم به‌نرختره. (الام، جڵدی١، به‌شی ٢/٧٥، باب الرجل یختلف قوته)
٢- پێشه‌وا حه‌ڕه‌مه‌ین ده‌ڵێ: «قال بعض اصحابنا: یُخرج کل واحد ما یلیق بمنصبه فیالاقتیات، فعلی هذا لا نظر الی ما یعم البلد، وانما النظر الی ما یلیق کل شخص» هێندێك له هاوه‌ڵانی ئێمه (شافعیه) ده‌ڵێن: هه‌ركس ئه‌وه‌یكه شیاوه بیدات، كه‌واته نابێ شتێكی تایبه‌ت ڕه‌چاو بكرێت، به‌ڵكوو پێویسته دۆخی (ئابووری) هه‌ركه‌س ڕه‌چاو بكریت. (نهایة المطلب ٣/٤١٨)
٣- دانی پوڵی نه‌خت و یا نانه‌ختی سه‌رفیتره، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران و كه‌سی زه‌كات‌به‌خش.
٤- به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران
٥- لێكدانه‌وه‌ی ساع به ڕێژه‌ی ٥/٢ كیلۆ
٦- ڕه‌چاوكردنی ڕاده‌ی مامناوه‌ندی چه‌شنی خواردنه‌كان له لێكدانه‌وه‌كان.
٧- كه‌سانێك كه به‌هۆی پیری و یا نه‌خۆشیی ده‌سه‌وسان، ناتوانن ڕۆژوو بگرن، به‌پێی ئایه‌تی: «وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْراً فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُ» (به‌قه‌ڕه:١٨٤) پێویسته بۆ هه‌ر ڕۆژووه‌ی، خواردن بدات به كه‌سێكی خاوه‌ن‌پێداویستیی و یان نرخه‌كه‌ی كه به‌های ژه‌مه‌نانێكه، بدات.
زانایان له ڕابردوودا خواردن به هه‌ژارانیان به مستێك گه‌نم ده‌خه‌مڵاند. به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ كه‌س له گه‌نم وه‌ك خواردن كه‌ڵك وه‌رناگرێت تاكوو خواردن به هه‌ژاران به مشتێك گه‌نم بخه‌مڵێنین؛ به‌ڵكوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ژه‌مه‌نانێك خواردنه كه پێویسته فیدیه‌كه‌ی پێ به‌راورد بكرێت.
٨- ڕاده‌ی پێویستی زه‌كاتی پوڵی باوی ئێرانی به لێكدانه‌وه‌ی ٢٠ مسقاڵ زێڕی ٢٤ عه‌یار كه ده‌كاته ٨٥ گڕه‌م زێڕی ٢٤ عه‌یار و ١١٣ گڕه‌م زێڕی ١٨ عه‌یار، ٢٩٠٠٠٠٠٠٠ تمه‌نه. تێبینی: به‌پێی ئه‌وه‌یكه له دونیای ئه‌ڕۆكه‌دا، زێو له بازاری جیهانی ئابووریدا پێگه‌یه‌كی نییه، زێڕمان وه‌ك بنه‌مای حساوكردنی زه‌كات داناوه.
به‌پێی ئه‌و خاڵانه‌ی ئاماژه‌یان پێ كرا، زه‌كاتی سه‌رفیتره له چوار ئاستدا به‌م چه‌شنه دیاری ده‌كرێ:
١. ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه ژه‌مه‌نانی باوی وان گه‌نمه، بۆ هه‌ر كه‌سه: ٤٠ هه‌زار تمه‌ن
٢. ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه ژه‌مه‌نانی باوی وان به‌رینجی تایله‌ندییه، بۆ هه‌ر كه‌سه: ٦٠ هه‌زار تمه‌ن
٣. ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه ژه‌مه‌نانی باوی وان برینجی هیندی و پاكستانییه، بۆ هه‌ر كه‌سه: ١٠٠ هه‌زار تمه‌ن
٤. ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه ژه‌مه‌نانی باوی وان برینجی ئێرانییه، بۆ هه‌ر كه‌سه: ٢٥٠ هه‌زار تمه‌ن
ڕێژه‌ی فیدیه‌ش به‌م چه‌شنه‌یه:
١. نرخی یه‌ك ژه‌مه‌نانی كه‌سانی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا: ٤٠ هه‌زار تمه‌ن
٢. نرخی یه‌ك ژه‌مه‌نانی كه‌سانی مامناوه‌ندی كۆمه‌ڵگا: ٧٠ هه‌زار تمه‌ن
٣. نرخی یه‌ك ژه‌مه‌نانی كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ندی كۆمه‌ڵگا: ١٠٠ هه‌زار تمه‌ن
رَبَّنَا لاَ تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا.
والله اعلم بالصواب.
به‌شی زانایان و خوێندكارانی ئایینی شوڕای ڕۆژاوای جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
بۆچوونه‌کان